تورکیا بانگەشەی داگیرکردنی سەرێ کانی دەکات و هەسەدەش ڕەتی دەکاتەوە

تورکیا بانگەشەی داگیرکردنی سەرێ کانی دەکات و هەسەدەش ڕەتی دەکاتەوە
هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) لێدوانێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا بەدرۆ دەخاتەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 12-10-2019، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، کە سوپای وڵاتەکەی دەستی بەسەر شارۆچکەی سەرێ کانی لە رۆژئاوای کوردستاندا گرتووە.

دوای ئەو لێدوانەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە هەتا ئێستا هێزەکانیان لە سەرێ کانی لە شەڕی دژی سوپای تورکیا بەردەوامن و ئەو شارۆچکەیە داگیر نەکراوە.

رۆژی چوارشەممە 9-10-2019، بە سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەستی پێ کرد.

هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.












باسنيوز
Top