له‌ سلێمانى كه‌سێك به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ گیانى له‌ده‌ست دا

له‌ سلێمانى كه‌سێك به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ گیانى له‌ده‌ست دا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، ئۆتۆمبێلێك خۆى به‌ كه‌سێكى پیاده‌دا كێشا، ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ست دا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12/10/2019، په‌یجى ڕادیۆى فه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى بڵاوى كرده‌وه‌، به‌یانیی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كیی ته‌یناڵ - بازیان، ئۆتۆمبێلێك خۆی به‌ كه‌سێكی پیاده‌دا كێشا، ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ستبه‌جێ‌ گیانى له‌ده‌ست دا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى له‌باره‌ى ده‌ستگیركردنى شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ و هۆكارى ڕووداوه‌كه‌، زانیاری بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌.












باسنيوز
Top