سەرۆکی فەرەنسا: پێویستە هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا بوەستێنرێ

 سەرۆکی فەرەنسا: پێویستە هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا بوەستێنرێ


سەرۆک کۆماری فەرەنسا جەخت لەسەر پێویستیی وەستاندنی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەکاتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەکی کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا (کۆشکی ئێلیزی)، ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەۆکی ئەو وڵاتە بە تەلەفۆن گفتوگۆی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کردووە.

ئیمانوێڵ ماکرۆن لەو پەیوەندییەدا، جەختی لەسەر پێویستیی وەستاندنی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کردووەتەوە.

هەروەک کۆشکی ئێلیزی رایگەیاندووە، ماکرۆن و ترەمپ رێککەوتوون لەسەر ئەوەی پەیوەندییەکانیان بە پتەوی لەبارەی هێرشەکەوە بەردەوام بێت و ”لە رۆژانی داهاتووشدا“ هەماهەنگیی هەردوو وڵات چڕتر دەبێتەوە.

رۆژی چوارشەممە 9-10-2019، بە سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەستی پێ کرد.





باسنيوز
Top