والی رووها: لە كانی خەزالان 5 كەس گیانیان لەدەستدا
بەپێی راگەیێندراوی عەبدوڵڵا ئارین والی رووها (ئۆرفا) لە باكووری كوردستان، لە ئەنجامی بۆردوومانی هێزەكانی سووریای دیموكرات پێنج دانیشتووی شارۆچكەی كانی خەزالان (ئەقچەقەلە) و شارۆچكەیەكی سەر بە مێردین گیانیان لەدەستدا و 70ی دیكەش بریندار بوون .
كانی خەزالان دەكەوێتە سەر سنووری رۆژئاوای كوردستان بەرامبەر گرێ سپی ، كە ئەوە دوو رۆژە شەڕێكی گەرم لەنێوان سوپای توركیا و هێزەكانی سوپای نیشتیمانیی سووریا لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكراتدا بەردەوامە.
