بنیامین نتانیاهۆ: دەبێ تورکیا کۆتایی بە هەڵمەتی سڕینەوەی کورد بهێنێت
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەمبارەوە لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە: "ئیسرائیل بە توندی ئیدانەی داگیرکاریی تورکیا بۆ ناوچە کوردییەکانی سوریا دەکات و ھۆشداری دەدات لە ھەڵمەتی سڕینەوەی نەتەوەیی کورد بە دەستی تورکیا و ھێزەکانی سەر بە توکیا."
نتانیاهۆ ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئیسرائیل ئامادەیە بۆ ناردنی ھاوکاریی مرۆیی بۆ گەلی کوردی بوێر".
پاش هێرش و لەشکرکێشیی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ٢٨ وڵاتی ئەورووپی و نزیکەی ١٠ وڵاتی عەرەبی، عێراق، ئێران و ئوسترالیا و ئەرمینیا و چەندان وڵاتی دیکە هێرش و داگیرکاریی تورکیایان بۆ سەر ڕۆژئاوای وکردستان ئیدانە کردووە و داوای ڕاگرتنی ئەو هێرشەیان کردووە.
باسنيوز
