بە چەقۆ هێرش کرایە سەر وەزیرێک
دیدی براسیتیۆ، گوتەبێژی پۆلیسی ئیندۆنیسیا رایگەیاندووە، توندڕەوێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر ویرانتۆ، وەزیری ئاسایشی وڵاتەکەی و برینداری کرد.
توندڕەوەکە، کە بە گوتەی دیدی براسییۆ بەیعەتی بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش داوە، لە ناوچەی بانتن چەقۆ لە وەزیری ئاسایشی وڵاتەکەی داوە.
سەرچاوە تەندروستییەکان باس لەوە دەکەن، کە وەزیری ئاسایشی ئیندۆنیسیا دوو چەقۆی بەرکەوتووە، بەڵام باری تەندروستیی جێگیرە.
باسنيوز
