پۆلیسى سلێمانى: 11 كهس بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جۆراوجۆر دەستگیر کران
ئهمڕۆ پێنجشهممه 10/10/2019، بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى سلێمانى ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا ئاماژه بهوه دراوه، 11 كهس بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جۆراوجۆر دەستگیر کران.
دهستگیركردنى ئهو تۆمهتبارانه بهم شێوهیه بووه:
- چوار تۆمەتبار دەستگیر کراون، كه ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکیان بردووه، پاشان تابلۆكهیان لێ كردووهتهوه و به كهسێكیان له دهرهوهى سلێمانى فرۆشتووه، کە گوایە ئۆتۆمبێلەکە بێ سەرەتایە، ئێستا هەر چوار تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون.
- چوار تۆمەتباری دیکە دەستگیر کراون، کە زیاتر لە 40 پشتگیریی شوێنی کارکردنی خۆیان ساختە کردووە بۆ ئەوەی ببنە کەفیلی ئەو کەسانەی ڕاگیراون واتە بەندن و بە سپارده (کەفالەت) ئازاد دەکرێن، تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون.
- دوو تۆمەتباری دیکە دەستگیر کراون، کە لەشۆفێری ئۆتۆمبێلێکیان داوە و برینداریان کردووە، دواتر ئۆتۆمبێلەکەیان بردووە کە لەجۆری (لێکزس)ە، هەروەها بڕێک پارەشیان بردووە کە بە 10 هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت و لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە، لەسەر هەمان دۆسیە و بە بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو تۆمەتباری دیکە دەرچووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
- تۆمەتبارێکی دیکە دەستگیر کراوە، کە له گهڕهكى تانجهڕۆ دزی له ماڵێك كردووه و 20 مسقاڵ ئاڵتوونى بردووه، ئێستا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.
باسنيوز
