بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی مەراسیمی دەرچووانی خولی ٣٨ی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوە دەچێت

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی مەراسیمی دەرچووانی خولی ٣٨ی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوە دەچێت
بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خولی ٣٨ی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.

بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی ١٠ی ٢٠١٩، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی قوتابییانی دەرچووی خولی ٣٨ی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوە دەچێت.

مەراسیمەکە لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری لە هەولێر ئەنجام دەدرێ و تێیدا مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وتارێک پێشکەش دەکات.










باسنیوز
Top