حکوومەتی هەرێمی کوردستان ماڵی وەفایی نۆژەن دەکاتەوە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ماڵی وەفایی نۆژەن دەکاتەوە
سەرۆکی ماڵی وەفای رای دەگەیەنێت حکوومەتی ھەرێـمی کوردستان دەستی بە نۆژەنکردنەوەی ماڵی وەفای کردووە و لە قۆناخی دووەمیشدا قەرەبووی مادی دەکرێتەوە.



سۆران عەزیز سەرۆکی ماڵی وەفای رایگەیاند: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چەند لیژنەیەکی بۆ نۆژەنکردنەوەی ماڵی وەفای پێکھێنابوو، دوای تەوابوونی کاری لیژنەکان، ئەمرۆ پێنجشەممە١٠ی١٠ی٢٠١٩ دەستی بە نۆژەنکردنەوەی ماڵی وەفای کرد".


گوتیشی: "دوای نۆژەنکردنەوە بڕیارە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان قەرەبووی مادیی ماڵی وەفای بکاتەوە رێکارەکانیش دەستیان پێکردووە".













باسنیوز
Top