شاندێکی پەیەدە سەردانی دیمەشق دەکات

شاندێکی پەیەدە سەردانی دیمەشق دەکات
شاندێکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی سیاسیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان، سەردانی دیمەسقی پایتەختی سووریا دەکات.

بەپێی زانیارییەکان، شاندەکەی پەیەدە رۆژی چوارشەممە 9-10-2019 گەیشتووەتە دیمەشق و تاوتوێی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، لەگەڵ بەرپرسانی رژێمی سووریا تاوتوێ دەکات.

سەرچاوەیەک لە رۆئاوای کوردستان رایگەیاند، شاندەکە لە ساڵح موسلیم، ئاڵدار خەلیل و ژمارەیەک سەرکردەی دیکەی پەیەدە پێکهاتووە و تاوتوێی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەکەن.

ئەو سەرچاوەیە جەختی لە شکستهێنانی کۆبوونەوەی بەرپرسانی پەیەدە و رژێمی سووریا کردەوە، چونکە ”رژێمی سووریا دژایەتیی خۆی بۆ پێدانی مافی سیاسی بە کورد، راگەیاندووە“.

هەروەک ئەو سەرچاوە رایگەیاند، پەیەدە پێشنیازی کردووە رۆژئاوای کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ رژێمی سووریا بەڕێوە ببات، بەڵام رژێم ئەو پێشنیازەی رەت کردووەتەو و داوای کردووە هەموو ناوچەکە بخرێتەوە ژێر دەسەڵاتی دیمەشق.

رۆژی چوارشەممە 9-10-2019، بە سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، لەژێر ناوی (کانیی ئاشتی)، دەستی پێ کرد.










باسنیوز
Top