ئیمارات و سعوودیەش هێرشەکەی تورکیایان ئیدانە کرد

ئیمارات و سعوودیەش هێرشەکەی تورکیایان ئیدانە کرد
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە بە میدیاکانی راگەیاندووە ئەو هێرشەی تورکیا دەسترێژیکردنە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و پیلانداڕێژییە بۆ سەر سەروەریی خاکی سووریا.

لەمبارەوە پێگەی هەواڵی (واس) لەزاری بەرپرسێکی باڵای سعوودیەوە بڵاوی کردووەتەوە: "ئەو هێرشەی تورکیا هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە و دەبێ یەکپارچەیی خاکی سووریا بپارێزرێت".

هاوکات ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیش ئەو هێرشەی تورکیای بە توندی ئیدانە کردووە، لەمبارەوە ماڵپەڕی فەرمیی ئیمارات (وام) و وەزارەتی دەرەوە و میدیاکانی ئەو وڵاتە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایان کردووە: "ئەم دەستدرێژیکردنە گۆڕانکارییەکی مەترسیدار و پیلانێکی ئەنقەست و ئاشکرایە و قەبووڵ ناکرێت هێرش بکرێتە سەر سەروەریی وڵاتێکی عەرەبی و دەستێوەردانی ئاشکرایە بۆ سەر سەروەریی وڵاتێک و دژی بنەما و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە".

ئەم هەڵوێستەی سعوودیە و ئیمارات لە کاتێکدایە کە ٢٨ وڵاتی ئەورووپی ئەو هێرشەی تورکیایان بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان ئیدانە کردووە و خوازیاری راگرتنین و لە ئاستی نیودەوڵەتیشدا ئەنجومەنی ئاسایش لەمبارەوە کۆ بووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لەمبارەوە بڕیارێک دەربکات.











باسنيوز
Top