هەدەپە: پەیامەکەی بارزانی بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان جێگەی خۆشحاڵییە

 هەدەپە: پەیامەکەی بارزانی بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان جێگەی خۆشحاڵییە


نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی گه‌لان (هەدەپە) له‌ هه‌رێمی کوردستان، پشتیوانیی پارتەکەی بۆ هەڵوێستی سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند.



عابید ئیکه‌، نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، پەیامی سەرۆک بارزانی زۆر گرنگ بوو، چونکە ترەمپ دەیویست بابەتەکە بخاتە چوارچێوەی پارە و قەرزەوە، بەڵام ”بارزانی پێی گوت خوێنی گەل لە پارە گرنگترە“.



ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە ”کاتی خۆی بارزانی پێشمەرگەی ناردە کۆبانێ، ئەمڕۆش دەبینین داوا لە ڕووسیا دەکات، پشتی کورد بەرنەدات“.



عابید ئیکە جەختی کردەوە کە سەرۆک بارزانی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا خاوەن پێگەیە و گوێی لێ دەگیرێت، بۆیه‌ ”داواکارین بانگی بارزانی بۆ ئاشتی لە ناوچه‌که‌، به‌رزتر ببێته‌وه‌“.



نوێنەرەکەی هەدەپە ئاشکرای کرد کە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی لە باکووری کوردستانیشدا دەنگدانەوەی زۆری هەبووە و لە نێو خەڵک و میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پێشوازی لێ کراوە. گوتیشی: ”خەڵکی باکووری کوردستان پشتیوانیی فراوانیان لە پەیامەکە کرد و جێگەی خۆشحاڵی بوو بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان“.







باسنيوز
Top