دۆناڵد ترەمپ: کوردەکان لە جەنگی جیهانی دوەمدا هاوکاریان نەکردوین

دۆناڵد ترەمپ: کوردەکان لە جەنگی جیهانی دوەمدا هاوکاریان نەکردوین
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، کوردەکان لە جەنگی جیهانی دوەم و شەڕی نۆرماندیدا "شەڕی هاوپەیمانان لەگەڵ نازییەکاندا ساڵی 1944، هاوکاری ئەمریکایان نەکردوە، دەشڵێت، "کوردەکان لە پێناوی خاکەیاندا شەڕ دەکەن، ئێمەش هاوکاریمان کردون و چەکمان پێداون".

سەبارەت بە ئەگەری هاوپەیمانی لەگەڵ کوردا لە دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا باسی لەوەکردوە، "من کوردەکانم خۆشدەوێت، لەبەر ئەوەشدا ئێمە پارەیەکی زۆرمان بۆ پشتیوانی ئەوان خەرجکردوە، هەر لە پێدانی چەک، پارە و خۆراکەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هیوادارم ئەو (ئەردۆغان) بە شێوەیەکی عەقڵانی رەفتار بکات، سەیر دەکەین بزانین پڕۆسەکە چۆن بەڕێوەدەچێت، ئەگەر دادپەروەر نەبو، دەبێت باجێکی ئابوری زۆر بدات".

هاوکات ترەمپ لە تویتێکدا رایگەیاند، لەترسی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی کورد یان تورکیا بەسەر چەکدارەکانی داعش، دو چەکداری مەترسیداری داعشیان بردوەتە لای خۆیان کە لە سوریا بەرپرس بون لە سەربڕینی خەڵک.

دوێنێ رەجەب تەیب، ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەرسیۆنی سەربازی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان راگەیاند، ئەوەش سەرەڕای هۆشداریەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە گوێرەی ئامارەکانی یەپەگەش بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیاوە شەوی رابردو پێنج گەریلا و سێ هاوڵاتی دیکەی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.




خەندان
Top