لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان کۆدەبنەوە

 لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان کۆدەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی ١٠ی ٢٠١٩، لایەنە سیاسییەکان لە شاری ھەولێر لەسەر دۆخی رۆژئاوای کوردستان کۆدەبنەوە.



بەپێی زانیارییەکان پاش کەمێکی دیکە، سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لە بارەگای لقی ھەولێری حزبی شیوعی کوردستان، کۆدەبنەوە.



کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بۆ پشتگیرییە لە رۆژئاوای کوردستان و داواکردنە لە راوەستاندنی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان. هاوکات لایەنە سیاسییەکان داوا دەکەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژی ھێرشەکان بوەستێتەوە و ھەوڵی راگرتنی ھێرشەکان بدرێت.



چاوەڕوانیش دەکرێت لەدوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە، لە پرێس کۆنفرانسێکدا هەڵوێستی لایەنەکان لە دژی هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان بخرێتە ڕوو.



لە دوێنێوە، هێزە چەکدارەکانی تورکیا بە شێوەی جۆراوجۆر پەلاماری چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستانیان داوە کە دەکاتە سنووری جوگرافیی دەوڵەتی سووریا، تاوەکوو ئێستا سێ شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ٩ هاووڵاتیی سڤیل شەهید بوون و هەشت کەسیش بریندار بوون. لەنێو شەهیدەکاندا سێ هاووڵاتیی مەسیحی هەبوون.







باسنيوز
Top