به‌هۆی بۆردومانی توركیا هاووڵاتییه‌ك شه‌هید بوو
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك له ناو كۆڵانێكی گه‌ڕه‌كی به‌شیریه كه‌وتووه و ئاگریش له دوو ماڵ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئاماری قوربانییان به وردی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌ردوو پێكهاته‌ی كورد و كریستیانه‌كان له گه‌ڕه‌كی به‌شیر نیشته‌جێن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 9/10/2019، سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكردنی هێرشی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند و سوپای توركیا به فڕۆكه‌ی ئێف16 بۆردومانی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌كات.
