چواردە هەزار چەكداری میلیشیای سووریای ئازاد هێرش دەكەنە سەر رۆژهەڵاتی فورات

چواردە هەزار چەكداری میلیشیای سووریای ئازاد هێرش دەكەنە سەر رۆژهەڵاتی فورات
ئەمڕۆ چوارشەممە رۆژنامەیەكی نزیك لە ئەكەپەی دەسەڵاتداری توركیا، زانیاری لەبارەی بەشداریكردنی میلیشیای سووریای ئازاد لە ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فورات خستەڕوو و ئاماژەی بەوە دا كە لە هەنگاوی یەكەمدا چواردە هەزار چەكدار بەشداری دەكەن.

میلیشیای سووریای ئازاد لە لایەن توركیاوە هاوكاری لۆجیستی و سەربازی دەكرێن، توركیا بۆ داگیركردنی عەفرین رۆڵێكی گرنگی بەو میلیشیایە دا، بۆ ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فوراتیش بە هەمان شێوە رۆڵی سەرەكی بەو میلیشیایە دەدات.

یوسف حەموود گوتەبێژی میلیشیای سووریای ئازاد، لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی (یەنی شەفەق)ی توركی، ئاشكرای دەكات لە هەنگاوی یەكەمدا چواردە هەزار چەكداری میلیشیای سووریای ئازاد بەشداری ئەو شەڕە دەكات.

حەموود لە بەشێكی تری قەسەكانیدا، ئاماژە دەدات ئەگەر پێویست بكات لە داهاتوو چەكداری زیاتر رەوانەی بەرەی شەڕ دەكەین.

گوتیشی ئەو چواردە هەزار چەكدارەی ئێمە، بەشداری شەری رەققە و حەسەكی و مەنبیج دەكەن و ئێستە بەرەو ئەو شوێنانە خۆمان ئامادە كردووە. هێزەكانی ئێمە بەرەو شانلی ئورفا رۆیشتوون و لەوێوە دەچینە ئەو شوێنەی كە بۆ ئێمە دیاری كراوە و رۆڵێكی سەرەكیمان دەبێت لەو شەڕدا.

میلیشیای سووریای ئازاد، لە كاتی داگیركردنی عەفریندا، كۆمەڵكوژی و تاڵانی زۆریان ئەنجام دا، تەنانەت دەستدرێژیی سێكسیشیان كردە سەر ئەو ئافرەتانەی لە عەفرین مابوونەوە.












باسنيوز
Top