وەزارەتی کارەبا ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتییان بڵاو کردەوە
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی کارەبا و تێیدا ئاگاداری هاووڵاتییان و هاوبەشانی کارەبا دەکاتەوە کە لە رێکەوتی 11/10/2019، تاکو 17/10/2019، كۆمپانیای دانا غاز به‌سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان وه‌كو ئاماده‌باشییه‌ك بۆ وه‌رزی زستان هەڵدەستێت به چاكسازیی له سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی له كێڵگه‌ی كۆڕمۆر، به‌مه‌ش بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بڕی ناردی غازی سروشتی و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به بڕی 450 مێگاوات كه‌م ده‌كات.
وه‌زاره‌تی كاره‌با لە ئاگادارییەکەیدا هاوبه‌شانی دڵنیا ده‌كاته‌وه لەنزیكەوە ئاگاداری بەڕێوەچوونی كارەكانە و تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا سەرقاڵی خۆئامادەكردنن بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا ئه‌م پڕۆژه‌یه كه‌مترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با هه‌بێت.
باسنيوز
