کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی دانانی پێوەری زیرەک بڵاو کردەوە
کارەبای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا ئاگاداری دانیشتوانی به‌كره‌جۆ دەکاتەوە، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر فیده‌ری 182 سبەی پێنجشەممە 10/10/2019، پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت.
روونیشکراوەتەوە بەوهۆیەوە له كاتژمێر 8ی به‌یانی بۆ 5ی ئێوارە كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاووڵاتییان خۆیان.
کارەبا سلێمانی داواکاریشە لە هاووڵاتییان كه هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه بن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به باشی به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌روه‌ها ئاگاردارى ئه‌و كه‌سانه‌ش دەکاتەوەو كه به نایاسایی ده‌ستكارى كاره‌باكه‌یان كردوه، خۆیان لایبه‌رن به‌پێچه‌وانه تیمه‌كان ئاشكراى بكه‌ن، رووبه‌رووى رێكارى یاسایی ده‌بنه‌وه.
باسنيوز
