لووتكەی ئاشتیی جیهانی لە پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە دەچێت

لووتكەی ئاشتیی جیهانی لە پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە دەچێت
بە ئامادەبوونی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و ژمارەیەك بەرپرسی حكوومی و نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان لووتكەی ئاشتی جیهانیی لە تەلاری پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ یەكەم جار كۆنفرانسی ئاشتی جیهانی لە كوردستان لەناو پەرلەمانی کوردستان بە نوێنەرایەتیی ٣٥ وڵاتی دنیا لە ئاستی سەركردەی گەنجی وڵاتان و نوێنەرایەتی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و ئەندام پەرلەمانەكان و كۆنفرانسەكە لەژێر ناونیشانی "پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیان لە رێگای دیالۆگ" دەستی پێکرد، ئەوەی جێی بایەخە بۆ یەكەمجارە لە پەرلەمانی كوردستان كۆنفرانسیكی لەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت.

لەمبارەوە هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە وتارێکدا ڕای گەیاند: "ئەنجامدانی کۆنفرانسی ئاشتی جیهانی بۆ یەكەمجار لە پەرلەمانی كوردستان جێگای بایەخە و وەك پەرلەمان پاڵپشتی دەكەین".

گوتیشی: "هەرێمی كوردستان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و پێكەوەژیان لە ناوچەكە كار دەكات و بوونی ژمارەیەكی زۆر لە نوێنەری وڵاتان و چەندەها كۆمپانیا و ئەنجامدانی كار و پڕۆژەكانیان هێمایەكە بۆ سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و نیشاندانی نیەتی ئاشتیخوازی لەگەڵ وڵاتانی دونیا".

كۆنفرانسیەكە لەژێر ناونیشانی "پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیان لەرێگای دیالۆگ" ئەنجام دەدرێیت و ئەوەی جێی بایەخە بۆ یەكەمجارە لە پەرلەمانی كوردستان كۆنفرانسیكی لەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت و پەیامی ئاشتیخوازی گەلی كورد نیشانی وڵاتان دەدرێت.













باسنيوز
Top