مه‌حموود عوسمان: بارزانی هه‌قی بوو به ناوی هه‌موو كورد وه‌ڵامی تره‌مپ بداته‌وه
سیاسه‌تمه‌دارێكی ناسراوی کورد جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له جێگه‌ی خۆیدایه و "قسه‌ی دڵی هه‌موومانی كرد".
د.مه‌حموود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دار، راگه‌یاند، تره‌مپ كه‌سێكی سه‌رشێته و خودی ئه‌مریكییه‌كانیش لێی ناڕازین به كۆماری و دیموكراته‌كانه‌وه.
هه‌روه‌ها پێیوایه كه ئه‌مریكییه‌كان "گیریان به‌ده‌ست تره‌مپه‌وه خواردووه" و ده‌ڵێت: "تره‌مپ شه‌و تا به‌یانی خه‌ریكی تویته، رۆژی وا هه‌یه ٤٠ تویت ده‌كات".
له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك بارزانی بۆ تره‌مپ، مه‌حموود عوسمان ڕوونی كرده‌وه: "ئه‌و په‌یامه زۆر باش بوو، قسه‌ی دڵی هه‌موومان بوو و باش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه، چونكه تره‌مپ قسه‌كانی وابووه كه كوردی به‌كرێگرتووه و حه‌ق به بارزانی بوو كه به‌ناوی گه‌لی كورده‌وه وه‌ڵامی بداته‌وه".
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره باسی له‌وه كرد كه ئه‌و ده‌مێكه ئاماژه به‌وه ده‌دات، نابێت كورد پشت به ئه‌مریكا ببه‌ستێت، چونكه مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كه ئه‌مریكا ناتواندرێت پشتی پێ ببه‌سترێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ده‌ستی بارزانی خۆش بێت بۆ ئه‌و وه‌ڵامه، باوه‌ڕیش ناکه‌م تره‌مپ وه‌ڵامی تویته‌که‌ی بارزانی بداته‌وه، چونکه باش له‌وه گه‌یشتووه كه تویته‌که‌ی به دڵی هیچ کوردێک نه‌بووه له جیهان".
پاش ئه‌وه‌ی تره‌مپ له تویتێكدا جارێكی دیكه كوردی به جه‌نگاوه‌ری ئازا و قاره‌مان وه‌سف كرد و باسی له‌وه كرد كه له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ك و پاره‌یان به كورد داوه، سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٩ی ١٠ی ٢٠١٩ رای گه‌یاند كه خوێنی كورد زۆر له پاره و چه‌ك به‌هادارتره و خه‌ڵكی كوردستان به‌دوای مافه‌كانی خۆی ده‌گه‌ڕێت.
باس‌نیوز
