سه‌رۆك بارزانى په‌یامێك ئاراسته‌ى دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات

 سه‌رۆك بارزانى په‌یامێك ئاراسته‌ى دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات
سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى ئاراسته‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا كرد و ده‌ڵێت: "خوێنی کوردەکان زۆر زۆر لە چەک و پارە بەنرخترە".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9/10/2019، سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى ئاراسته‌ى دۆناڵد تره‌مپ كرد، له‌ په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "سەرۆک ترەمپی ئازیز، تکایە بزانە کە خەڵکی کوردستان هەمیشە بەدوای مافەکانیەوە بووە، پێشمەرگە داعشی تێکشکاندووە و پێکهاتەیەکی گرنگە لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی تیرۆر".

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات: "خوێنی کوردەکان زۆر زۆر لە چەک و پارە بەنرخترە. سوپاس".








باسنيوز
Top