هەولێر.. کۆنفرانسی لووتکەی ئاشتیی جیھانی لە کوردستان ساز دەکرێت و ٣٥ وڵات تێیدا بەشداری دەکەن

 هەولێر.. کۆنفرانسی لووتکەی ئاشتیی جیھانی لە کوردستان ساز دەکرێت و   ٣٥ وڵات تێیدا بەشداری دەکەن


ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ یەکەمجار پەرلەمانی کوردستان، کۆنفرانسی لووتکەی ئاشتیی جیھانی لە کوردستان ساز دەکات.



بڕیارە کاتژمێر١٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی١٠ی٢٠١٩ لە پەرلەمانی کوردستان لووتکەی ئاشتیی جیھانی لە کوردستان (Global Peace Summit Kurdstan) بەرێوە بچیت.



ئەم کۆنفرانسی لووتکەیە بۆ ئاشتی بۆ یەکەم جارە لە ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.



بەپێی زانیاریییەکان ئەم کۆنفرانسە بە بەشداریی نوێنەرانی ٣٥ وڵاتی دنیا لە ئاستی سەرکردەی گەنجی وڵاتان و نوێنەرایەتیی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبونی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و ئەندام پەرلەمانەکان و وەزیرەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەناو پەرلەمان بەڕێوە دەچێت.



کۆنفرانسەکە لەژێر ناونیشانی "پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان لەڕێگای دیالۆگ" ئەنجام ساز دەکرێت.




باسنيوز
Top