سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه و چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆ، بارودۆخی سیاسی عێراق و سوریا و پێشهاتەکان و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم ده‌بێت، بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێك لە دەرئەنجامی گۆڕانکاریی ناوچەکە رووبدات بەتایبەتی هاتنی ئاوارەکان.
ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، پەیوەندیداره بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەك دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران.
