بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە خانه‌واده‌ی عه‌لی عوسمان دەکات

بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە خانه‌واده‌ی عه‌لی عوسمان دەکات
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو عه‌لی عوسمان


به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن و که‌سایه‌تی دیاری شاری دهۆک(عه‌لی عوسمان) ناسراو به‌(ئێتیتی مزوری)مان پێگه‌یشت.

هاوخه‌می بۆ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان راده‌گه‌نین و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌که‌ین.

له‌ خودای گه‌وره داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات.



انا لله و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

٨ـی ۱٠ـی ۲٠۱۹
Top