نێچیرڤان بارزانی و عزه‌ت شابه‌نده‌ر دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوەچوو، هەردوولا باسیان لە هه‌وڵه‌کان بۆ ئارامکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که و رێگریکردن له فراوانبوونى تووندوتیژییەکان کرد.
پێشبينييه‌كان بۆ پرۆسه‌ى سياسى له ئێستا و داهاتووى عێراقدا، چه‌ند پرسێکی دیکه ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و پێشهاته‌كان له سووريا و دۆخی ناوچه‌که چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عزه‌ت شابه‌نده‌ر بوون.
کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو سیاسەتڤانەی عێراق لەکاتێکدایە لە 1ـی ئەم مانگەوە خۆپیشاندان بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عێراقی گرتووەتەوە، بەپێی ئامارە فەرمییەکانیش تاوەکو ئێستا 110 کەس کوژراون و زیاتر لە شەش هەزار کەسیش بریندارن.
هەرچەندە خۆپیشاندانەکان کەمبوونەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دۆخەکە بەتەواوی ئارامنەبووەتەوە، ئەمڕۆش پەرلەمانی عێراق چەند بڕیارێکی لەبارەی داواکاری خۆپیشاندەران پەسەندکرد.
