"كوردستان توانیویه‌تی هاوسه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی ڕابگرێت"
مینا سامی، شاره‌زا و چاودێری سیاسی ده‌ڵێ: "له سیاسەتدا ده‌بێ هه‌تا بتوانی پێوه‌ندییه‌كانت له‌سه‌ر ئاستی وڵاتان و هه‌رێمه‌كان فراوان بكه‌ی و هه‌وڵ بده‌ی دوژمنت كه‌م بێت. ئێستا كه باس ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر چه‌ك و پاره‌دا شه‌ڕی داعشی كردووه، ئه‌وه قسه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه دەربارەی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و وڵاتان، وا نییه، كورد لە پێشدا شه‌ڕی بۆ خۆی كردووه و هه‌رێمه‌كه‌ی خۆی پاراستووه، لە شەڕدا ده‌بێ پێش ئەوەی دوژمن بێتە وڵاتەکەتەوە كۆتاییی پێ بێنیت، ئه‌وجا شەڕی بۆ جیهان و مرۆڤایه‌تی کردووە، ئه‌وه ژیرانه‌یه کە كورد به هەرێمێكی بچووكه‌وه بتوانێت سوود له پاره و چه‌كەی وڵاتانی زلهێز ببینێت و شه‌ڕی دوژمنه‌كه‌ی پێ بكات".
"له‌باره‌ی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاوە بۆ هه‌رێمی كوردستان و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان، شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێن، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه کە ده‌گوترێت كورد هه‌موو هێلكه‌كانی خستووه‌ته سه‌به‌ته‌ی توركیاوه، نه‌خێر هه‌رێمی كوردستان سه‌ر به هیچ وڵاتێك نییه و توانیویه‌تی سیاسه‌تی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌وڵاتانی جیهان ڕابگرێت، پێگه‌ی خۆی پاراستووه و نه‌شبووه‌ته هاوکێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پشتیوانیی چه‌ندین وڵاتی زلهێزی وه‌ك فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مەریكا و ئه‌ڵمانیا و ڕووسیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی به‌ده‌ست هێناوە و پێوه‌ندییه‌كانی به‌رده‌وام فراوان کردووە." مینا سامی وای گوت.
مینا سامی ڕوونی كرده‌وه: "هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بۆ ڕێگه‌گرتن له هێرشی سه‌ربازیی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و به‌كارهێنانی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتان، قورسایی و به‌هێزیی به‌ڕێزیان ده‌رده‌خات، هه‌میشه‌ش سه‌رۆك بارزانی هه‌وڵی داوه برایانمان له ڕۆژئاوا زیاترین مافی كورد به‌ده‌ست بێنن".
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "سه‌ردانی سێرگێی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌م تەوقیته‌دا زۆر گرنگه، ڕووسیا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش خاوه‌نی ڤیتۆیه و سه‌رۆك بارزانی له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا داوای لێ كردووه هێژمۆنیی خۆیان به‌كار بهێنن بۆ ڕێگه‌گرتن له ڕوودانی شه‌ڕ له ڕۆژئاوای كوردستان و ئاواره‌بوونی سه‌دانهه‌زار كورد".
مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی ئاماژه به‌وه ده‌كات: "هاتنی سێرگێی لاڤرۆڤ بۆ كوردستان په‌یامێكی گرنگه بۆ هه‌مو جیهان، کە ڕاسته هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵام هه‌رێمێكی ده‌ستوورییه و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له هه‌رێمه‌وه دەتوانن پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌واوی كوردانی هه‌ر چوارپارچه بكه‌ن، وه‌كو نماینده‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ته‌ماشا ده‌كرێت، گرنگیی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییی هه‌یه، ئیدی پێویسته كوردانی ڕۆژئاوا و په‌كه‌كه له‌و ڕاستییه تێ بگه‌ن، کە هەرێم له جیهاندا تاكه یاریكه‌ری كورده، چۆن ئێستا هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ندییه‌كانی به‌كار ده‌هێنێت بۆ پاراستی كیانی كوردی له ڕۆژئاوا، ئاوها ئه‌وانیش پشتیوانیی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن".
