کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی پلانی دانانی پێوەری زیرەک بۆ سبەی چوارشەممە 9/10/2019، بڵاو کردەوە.

کارەبای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا ئاگاداری دانیشتوانی به‌كره‌جۆ دەکاتەوە، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر فیده‌ری 164 سبەی چوارشەممە‌ 9/10/2019، پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت.

روونیشکراوەتەوە بەوهۆیەوە له‌ كاتژمێر 8ی به‌یانی بۆ 1ی ئێوارە كاره‌بای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاووڵاتییان خۆیان.

کارەبا سلێمانی داواکاریشە لە هاووڵاتییان كه‌ هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه‌ بن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌ باشی به‌ڕێوه‌بچێت.










باسنيوز
Top