فەرمانگەی رێکخراوە ناحکوومییەکان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکوومییەکان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
فەرمانگەی رێکخراوە ناحکوومییەکانی سەر بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم رێکخراوە تۆمارکراوەکان بڵاو کردەوە.

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکوومییەکان لە ئاگادارییەکدا و تێیدا هۆشداری بەسەرجەم بە رێکخراوە تۆمارکراوەکان داوە کە ڕاپۆرتى دارایى ساڵى 2018ـەیان پێشکەشى فەرمانگە نەکردووە، پەلە بکەن لە پێشکەشکردنى ڕاپۆرتى دارایى ساڵى 2018، بەپێچەوانەوە بەپێى بڕگەکانى یاساى ژمارە 1ی ساڵى 2011 رێکارى یاسایى بەرامبەر ئەو رێکخراوانە دەگیرێتە بەر.

روونیشکراوەتەوە، رێکەوتی 25/10/2019 تا 25/11/2019 کۆتا دەرفەت دەبێت بۆ ئەو رێکخراوانەی راپۆرتی ساڵی 2018ـەیان پێشکەش نەکردووە.











باسنيوز
Top