سلێمانی.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا زیاتر لە 70 مەڕ مردار بوونەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كردووە: "شەوی رابردوو، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای سلێمانی – كەركووك ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر وەرگەڕا و شوفێرەكەی بریندار بوو".
ئاماژەی بەوەش كراوە: "بەهۆی ڕووداوەكەوە زیانێكی ماددی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتوە و 74 سەر ئاژەڵیش کە تێیدا بوون، مردار بوونەوە".
باسنيوز
