فایهق گوڵپی: لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان ههموومان پشتیوانی له بارزانی دهکهین
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ١٠ی ٢٠١٩، سەرۆک بارزانی نیگەرانیی خۆی لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی و ئاشکرای کرد کە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، لەگەڵ چەند لایەنێک لە هەوڵ دان.
د.فایهق گوڵپی، سیاسەتمەداری نزیک لە (پەکەکە) کە ماوەیەک سەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (پەچەدەکە) بووە، داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بە تایبەتیش سەرۆک بارزانی و هەریەک لە سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق کرد، هەوڵەکانیان لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بخەنە گەڕ.
بە بڕوای فایەق گوڵپی، گرنگە ڕۆژئاوای کوردستان لەو هەڕەشانە بپارێزرێت کە ئێستا لەئارادایە.
هاوکات لەبارەی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانییەوە ڕای گەیاند: ”دهبێت بهههموومانهوه پشتیوانی بکهین، بۆ ئهوهی چهنده توانای ههیه، ههوڵ بدات که دیپلۆماسیەتی خۆی بەکار بهێنێت، لهپێناوی ئاشتی و ئازادی و مافهکانی گهلی کوردستان، ئێمهش دێینە سهر ئهو هێله پشتیوانییه“.
ماوەی دوو ڕۆژە، هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان کەوتووەتە ئاستێکی جددی، بەتایبەتیش پاش ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێزەکانیان لە چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان کشاندەوە.
باسنيوز
