وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئاگادارییه‌ك بۆ ده‌رچوانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8/10/2019، عه‌باس ئه‌كره‌م، گوته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، كاتژمێر 2ى پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى وه‌رگرتنى ده‌رچوانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
هه‌ر له ئاگادارییه‌كه‌دا سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن (بینراو، بیستراو و نووسراو) بۆ ڕووماڵى پرێس كۆنفرانسه‌كه‌یان بانگهێشت كراون، كه له دیوانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئه‌نجام ده‌درێت.
باسنيوز
