رووسیا بە گرنگییەوە لە پێگەی ھەرێمی كوردستان دەڕوانێت

رووسیا بە گرنگییەوە لە پێگەی ھەرێمی كوردستان دەڕوانێت
زەلیمخان موتسۆیڤ، ئەندامی پەرلەمانی رووسیا دەربارەی ھاتنیان بۆ ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، رووسیا بە گرنگییەوە لە پێگەی ھەرێمی كوردستان دەروانێت و پێگەیەكی گرنگ و بەھێزی لە كوردستان گرتووە.

موتسۆیڤ، گوتی: "رووسیا پێگەیەکی زۆر باش و پتەوی گرتووە لە هەرێمی کوردستان، لێرە کۆمپانیاکانی گاز پڕۆم نێفت و رۆس نێفت کاردەکەن، لەم سەردانەشدا زۆر پڕۆژەی دیکە لە بواری جیاجیا باس و خواسیان لێکرا، لەبواری وزە و بواری دیكەدا، ئەم سەردانە روداوێکی مێژووییە کە سرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا هاتە کوردستان، دیدارەکە زۆر دۆستانە و بە سوود تێپەڕی لەگەڵ جەنابی سەرۆك بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، هەردوولا بە دیدارەکە خۆشحاڵ و ئاسوودە بوون و ئەمە هەنگاوێکە بۆ گەشەدانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لە ئایندەدا".





K24
Top