ئه‌نقه‌ره: ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه سه‌ر باكووری سووریا ته‌واو بوون
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا راشیگه‌یاند، سوپای توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به درووستبوونی رێڕه‌وێكی تیرۆریستی له‌سه‌ر سنووره‌كانی نادات.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هێز و پێداویستی سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی سنوور كراوه، بۆ ده‌ستپێكردنی هێرشی سه‌ربازی.
دوێنێ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سوپای وڵاته‌كه‌ی له باكووری سووریا ده‌كێشێته‌وه.
هاوكات به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، ئه‌وان هیچ رێگرییه‌ك له به‌رده‌م هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا درووست ناكه‌ن.
له لایه‌ن خۆیه‌وه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، رایگه‌یاند، بڕیاری كشانه‌وه و بێ هه‌ڵوێستیی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیا خه‌نجه‌ر وه‌شاندنه له پشتی هێزه‌كانمان.
K24
