سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/١٠/٧ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە برونۆ ئۆبێر باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا كرا. هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە گرژبوونی دۆخی ناوچەکە بەتایبەتی لە سوریا لە بەرژەوەندی خەڵکی ناوچەکەدا نییە و دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک و زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی سڤیل کە ئەمەش لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە.
Top