سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی فەڕەنسا لەبارەی چارەنووسی گەلی کورد لە سووریا نیگەرانی دەردەبڕن

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی فەڕەنسا لەبارەی چارەنووسی گەلی کورد لە سووریا نیگەرانی دەردەبڕن
ڕۆژی دووشەممە ٧ـی ١٠ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە برۆنۆ ئۆبێر باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد و نیگەرانیی خۆیان لەبارەی چارەنووسی کورد لە سووریا دەربڕی.

لە دیدارەكەدا كە ئۆلیڤیێ دیكۆتینی كۆنسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها بیروڕایش لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و خۆپێشاندان و گرژییەكانی ئەم دواییەی بەغدا و پارێزگاكانی تری عێراق ئاڵۆگۆڕ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سووریا و گۆڕانی هاوكێشە سیاسی و مەیدانییەكان لە ڕۆژهەڵاتی باكووری سووریا خرایە بەر باس و، لەم بارەیەوە هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە ئەگەری قووڵتربوونی نەهامەتی و ئازارەكانی گەلی كورد و هەروەها ئاییندە و چارەنووسی گەلی كورد لە سووریا نیشان دا.


تاوتوێكردنی هەڕەشەی تیرۆر و هزری توندڕۆیی لەسەر ئاساییشی ناوچەكە تەوەرێكی تری ئەم كۆبوونەوەیە بوو.










باسنيوز
Top