ئه‌ندام و لایه‌نگرانی په‌که‌که‌ ناڕەزایی لەبەردەم بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا دەردەبڕن

ئه‌ندام و لایه‌نگرانی په‌که‌که‌ ناڕەزایی لەبەردەم بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا دەردەبڕن
چالاکوانێکی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرای کرد، لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ڕۆژئاوای کوردستان، چوونەتە سەر بنکەیەکی مەشقی هێزەکانی ئەمریکا و ناڕەزاییان دەربڕیوە.

دژوار مه‌لا عیسا، چالاکوانی سیاسی له‌ رۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ دووشەممە ٧ی ١٠ی ٢٠١٩، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی په‌که‌که‌ له‌ رۆژئاوای کوردستان، چوونەتە بەردەم بنکەیەکی مەشقی ئەمریکییەکان لە دەوروبەری کۆبانێ و ناڕەزاییان دەربڕیوە.

ڕوونیشی کردەوە کە لەو ناڕەزایی دەربڕینەدا داوایان کردووە، ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان نەکشێتەوە.

بە بڕوای چالاکوانە سیاسییەکە، پەکەکە داوای لە لایەنگر و ئەندامانی خۆی کردووە، خۆپیشاندان لەبەردەم بنکە مەشقییەکەی ئەمریکا ئەنجام بدەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی ١٠ی ٢٠١٩، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە فەرمی رای گەیاند، هێزەکانیان لە سەرێکانی و گرێسپی بۆ (عەین عیسا) دەکشێنێتەوە.










باسنیوز
Top