حکوومەت و پەرلەمان لە کۆبوونەوە دان

 حکوومەت و پەرلەمان لە کۆبوونەوە دان
کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٧ی١٠ی٢٠١٩ لیژنەکانی حکوومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی کۆ بوونەوە و بەھۆی گەشتکردن ھەردوو سەرۆک فراکسیۆنەکانیانی پارتی و یەکێتی بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکرد.



بەپێی زانیارییەکان کۆبوونەوکە لە بینای ئەنجومەنی وەزیران دەبێت و سەعات ١٠ کۆبوونەکە دەست پێکردووە.



ھەر بەپێی زانیارییەکان ھەردوو سەرۆک فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بەھۆی گەشتکردنیان بۆ کۆریای باشوو، لەجیاتیی ئەوان ھەردوو جێگری سەرۆک فراکسیۆنەکان بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن.



پێشتر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێداچوونەوەی بە پرۆژە یاسای چاکسازی کردووە و وەزارەتەکان راپۆرتی خۆیان لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی تەواو کردووە.



لەم کۆبوونەوەیەدا حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆ لەسەر پرۆژەکە دەکەن و دوای گەیشتنە رێککەوتنیان، پرۆژەکە دەنێردرێتە پەرلەمان.



بەپێی ناوەرۆکی پرۆژە یاسای چاکسازی بێت لە دوای پەسەندکردنی بری١٠٠ ملیار دینار مانگانە بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەگەرێنێتەوە.







باسنیوز
Top