پارێزەرانی کوردستان کۆنگرە دەبەستن
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان کۆنگرەی سەندیکا دەبەستێ و ئەندامەکانی هەڵدەبژێرێت.
بڕیارە رۆژی 17-10-2019، سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بە هەڵبژاردن ئەندامانی کۆنگرە دیاری بکرێت، کە لە هەر 100 پارێزەرێک، یەکێکیان دەبێتە ئەندامی کۆنگرە.
دوای هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە، رۆژی 20-10-2019 کۆنگرەی سەندیکا دەبەسترێ و تێیدا نەقیب و ئەنجومەنێکی نوێ بۆ سەندیکاکە هەڵدەبژێردرێن و دواتریش بەرپرس و ستافی لقەکانی سەندیکا لە شارەکان، هەڵدەبژێردرێن.
هەموو پارێزەرانی هەرێمی کوردستان بە پارێزەرانی شاری کەرکووکیشەوە، دەتوانن بەشداریی دەنگدان لە کۆنگرە بکەن و خۆشیان هەڵبژێرن.
باسنیوز
