وەزیری دەرەوەی رووسیا سەردانی ھەولێری پایتەخت دەكات
وه‌ك ئه‌وه‌ی له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو به‌رنامه‌ی بۆ داڕ‌ێژرابوو، بڕیارە ئەمڕۆ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، بە سەردانێكی فەرمی سەردانی عێراق بكات و لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لەبارەی پەیوەندییەكانی عێراق و رووسیا كۆببێتەوە. دواتریش سەردانی ھەولێر دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان لەبارەی پەیوەندییەكانی مۆسكۆ و ھەولێر و بارودۆخی ناوچەكە و پەیوەندییە ئابوورییەكان كۆدەبێتەوە.
سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بۆ به‌غدا هاوكاتی خۆپیشاندان و گرژییه‌كانه له عێراق كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه چه‌ندین شاری گرتووه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی به‌غدای پایته‌خت. له‌و ماوه‌یه‌شدا زیاتر له 100 خۆپیشانده‌ر كوژراون و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون.
K24
