پۆلیسی رانیە: ژنێک خۆی خنکاند و پیاوێکیش لە ئاودا خنکا

پۆلیسی رانیە: ژنێک خۆی خنکاند و پیاوێکیش لە ئاودا خنکا
لە سنووری ئیدارەی راپەڕین لە دوو رووداوی جیادا دوو کەس کە یەکێکیان ژنی ماڵەوەیە و ئەوەی دیکەش پیاوێکی تەمەن 38 ساڵە گیانیان لەدەستدا.

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین راگەیاند: کاژێر 11:20 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە 6-10-2019) تەرمی ژنێک بەناوی (ب،خ) تەمەن 17 ساڵ دانیشتووی شارۆچکەی سەروچاوە لە سنووری بێتواتەی سەر بە قەزای رانیە گەیێنرایە نەخۆشخانەی گشتی شارەکە، کە شوێنەواری برینی پەت بە ملییەوە هەبوو.

شۆڕش ئیسماعیل ئاماژە بەوەش دەکات، دوای لێکۆڵینەوە و بەگوێرەی گوتەی هاوسەرەکەی، "ژنەکە لە ژوورێکی ماڵەکەیدا بە پەت خۆی هەڵواسیوە، بەڵام هیچ کێشەیەکی نەبووە و خاوەنی منداڵێکیشە".

هەر ئەمڕۆ کاژێر 4:00ی دوای نیوەڕۆ تەرمی هاونیشتمانییەک بەناوی ( ک،ٲ ) تەمەن 38 ساڵ دانیشتووی رانیە گەیێندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە، کە لەکاتی مەلەکردن لەناو ئاوی قولە خنکاوە.

تەرمی ژن و پیاوەکەش رادەستی کەسوکاریان کرانەوە و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکان کرایەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
Top