ئەو گەنجەی باوکی خۆی کوشت: کێشەم لەگەڵ باوکم هەبوو، ئەمڕۆش لە دایکمیدا

ئەو گەنجەی باوکی خۆی کوشت: کێشەم لەگەڵ باوکم هەبوو، ئەمڕۆش لە دایکمیدا
ئەمڕۆ لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ لە هەولێر، باوکێک و کوڕەکەی دەبێتە شەڕیان، کوڕەکە بە گوللـەی کڵاشینکۆڤ باوکی دەکوژێت و دەڵێت "پێشتر لەگەڵ باوکم کێشەم هەبووە و ئەمڕۆش لە دایکمی داوە".

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر راگەیاند: رووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەكشەممە، 6-10-2019) لە ئەنجامی كێشەیەكی خێزانی روویداوە.

کوڕەکە دوای رووداوەکە دەستگیرکراوە، چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە و دەڵێت "پێشتر باوکم لە ماڵەوە کێشەی دروستدەکرد و لێمانی دەدا، ئەمڕۆ کاژێر 11:50 خولەک چوومەوە ماڵەوە، دەرگەی میوانخانەکەی لەسەر دایکم داخستبوو و لێیدەدا. دواتر کڵاشینکۆڤی لە من راکێشا و دایکم نەیهێشت لێمبدات، دواتر من چەکەم لێوەرگرت و کوشتم".

ئەو کوڕە زیاتر باسی باوکی دەکات و ئاماژە بەوە دەدات، "باوکم تەواونەبوو و حەبی نەفسی لەخۆیەوە دەخوارد و ماددەی هۆشبەر و مەشرووبی زۆر بەکاردەهێنا".
Top