پەرلەمانتارێکی کورد: خۆپیشاندانه‌كانى عێراق كاریگه‌رى بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نابێت
دانا شه‌هید جه‌زا، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاى گه‌یاند: "خۆپیشاندانه‌كانى عێراق هیچ كاریگه‌رییه‌كى نابێت بۆ سه‌ر ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان، چونكه تاوه‌كوو 31ى 12ى 2019 مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران وه‌كوو پشكى هه‌رێمى كوردسان هه‌یه، به‌ڵام ڕه‌نگه كاریگه‌رى له‌سه‌ر بودجەی ساڵى 2020 هه‌بێت“.
بە دووریشی نەزانی کە تێپەڕینی بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق لە پەرلەمانەوە قورس بێت.
ڕوونیشی کردەوە، لەو پارێزگایانەی خۆپیشاندانیان تێدا دەکرێت، کارەبا و خزمەتگوزاری بە شێوەیەکی باش نیە، هەلی کار نەڕەخسێندراوە و ململانێی سیاسی وایکردووە کە خەڵکی فەرامۆش بکرێن، بۆیە خەڵک داوای مافی خۆیان دەکەن.
ئەو پەرلەمانتارە کوردە پێیوایە کە هەندێک لایەنی سیاسی هەوڵدەدەن ”سواری شەپۆڵی ناڕەزاییەکانی خەڵک بن“، ئەمەشی بە کارێکی هەڵە لێکدایەوە و رای گەیاند: ”باشترە سیاسه‌تمه‌دارانى عێراق توڕه‌بوونى خه‌ڵكى بۆ ئەنجامدانی چاكسازىی ڕیشه‌یی بقۆزنەوە“.
دانا شەهید جەزا پێیوایە خۆپیشاندانەکانی عێراق پەیوەندییان بە عادل عەبدولمەهدییەوە نییە، چونکە کەمتر لە ساڵێکە لە پۆستەکەی دایە، بەڵکوو بۆ خزمەتنەکردنی هاووڵاتییان بە درێژایی کارکردنی حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق دەگەڕێتەوە.
گوتیشی: ”عادل عه‌بدولمه‌هدى له هه‌موو سەرۆک وەزیرەکانی ڕابردووی عێراق میانڕه‌وتره، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تى بده‌نێ، ته‌نها ئه‌و ده‌توانێت زۆرترین خزمه‌تى خه‌ڵكى بكات“.
جەختیشی کردەوە کە ئەگەر کوتلە گەورەکانی عێراق دەسەڵات بە عادل عەبدولمەهدی بدەن، ئەوا خزمەتی خەڵک دەکات و چاکسازیی ڕیشەیی دەکات، ئەوکاتەش دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
پێشتریش عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندبوو، خۆپیشاندانەكانی عێراق كاریگەرییان لەسەر مووچە نابێت.
هەروەها جەختی کردبووەوە: "هیچ مەترسییەک لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە نییە، خۆپیشاندانەکانی بەغدا و پارێزگاکانی عێراق کاریگەری لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران دروست ناکات".
بە گوتەی ئەو، بەردەوام پارەی پێوستیان لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی هەیە، گوتیشی: "مانگانە وەزارەتی دارایی عێراق، لە 15 بۆ 21ی مانگ فەرمانی خەرجكردنی پارەكە دەنێرن، ئێمەش پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدەینە وەزارەتی دارایی هەرێم".
چەند رۆژێكە خۆپیشاندان بەغدا و زۆرێك لە پارێزگاكانی عێراقی گرتووەتەوە، كە بە دەیان کەس كوژراون و هەزاران کەسیش برینداربوون.
باس‌نیوز
