سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە

سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە
سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (جەمایێ)ی ئێزیدی بڵاو کردەوە.

سەرۆک بارزانی لەو پەیامەیدا ڕایگەیاندووە، "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (جەمایێ)ـی ئێزیدی پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی ئێزیدیی كوردستان و هەموو جیهان دەكەم".

دەشڵێت: "ئومێدی ئەوە دەخوازم كە خوشك و برا ئێزیدییەكانمان هەموو جەژن و خۆشییەكانیان لە كەشێكی ئارام و پڕ لە ئاسوودەیی بەڕێ بكەن و كۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت كە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی زوڵمی تیرۆریستان چێشتوویانە".

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (جەمایێ)ـی ئێزیدی پیرۆزبایی لە خوشك و برایانی ئێزیدیی كوردستان و هەموو جیهان دەكەم. ئومێدی ئەوە دەخوازم كە خوشك و برا ئێزیدییەكانمان هەموو جەژن و خۆشییەكانیان لە كەشێكی ئارام و پڕ لە ئاسوودەیی بەڕێ بكەن و كۆتایی بەو ئێش و ئازارانە بێت كە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی زوڵمی تیرۆریستان چێشتوویانە.

لەو بۆنەیەدا وێڕای جەختكردنەوە لە پابەندبوونمان بە هەموو بنەماكانی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە كوردستان بە پێویستیشی دەزانم جارێكی تر پشتیوانیی خۆم بۆ داواكاریی و مافی ڕەوای خوشك و برا ئێزیدییەكان ڕابگەیێنم و هیوای ژیانێكی ئاشتیانە و بەختەوەریان بۆ دەخوازم.

جەژنتان پیرۆز و بمێنن بە خێر و خۆشی
مسعود بارزانی
5ـی 10ـی 2019












باسنيوز
Top