یۆنان و قه‌ته‌ر نوێنه‌رایه‌تی له هەرێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه
رێبوار بابكه‌یی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی پەیوەندییەکان و ره‌وه‌ندی كوردستانی لە په‌رله‌مانی كوردستان، ڕايگەیاند: "یۆنان ده‌یه‌وێت نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له كوردستان بكاته‌وه، دوای كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییەکەشی له كوردستان، بێ گومان یه‌كێك له پرسه‌كان، كردنه‌وه‌ی گەشتی ئاسمانیی نێوان هه‌ردوولا دەبێت".
ڕوونیشی کردەوە کە لە دوای یۆنان، قەتەریش بە نیازە نوێنەرایەتی لە کوردستان بکاتەوە.
هەر لەمبارەیەوە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە زانیویەتی کە یۆنان کونسوڵخانەی خۆی لە هەولێر بە کردەیی کردووەتەوە، بەڵام هێشتا ڕێوڕەسمی کردنەوەی کونسوڵخانەکە بەڕێوە نەچووە.
باسنيوز
