لیژنەکانی چاکسازیی حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان ”لەم نزیکانە“ کۆ دەبنەوە

لیژنەکانی چاکسازیی حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان ”لەم نزیکانە“ کۆ دەبنەوە
ئەندامێکی لیژنەی چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان، رایدەگەیەنێت، ”لەم نزیکانە“ هەردوو لێژنەی چاکسازیی پەرلەمان و حکوومەت، کۆ دەبنەوە.

محەمەد سەعدەدین، ئەندامی لیژنەی چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێداچوونەوەی بە پرۆژەیاسای چاکسازی کردووە کارەکانی تەواوکردنی پرۆژەکە لە قۆناخی کۆتایدان.

محەمەد سەعدەدەین رایگەیاند، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئامادەکاری کردووە و لێژنەیەکیش بۆ ئامادەکاری کۆبوونەوەکەی حکوومەت و پەرلەمان پێک هێندراوە.

لە بارەی وادەی کۆبوونەوەی ھەردوو لیژنەی چاکسازی لە حکوومەت و پەرلەمان، ئەو ئەندامەی لێژنەی چاکسازیی پەرلەمان رایگەیاند، بریاربوو ھەفتەی پێشووتر کۆبوونەوەکە ئەنجم بدرێ، بەڵام دواخرا بۆ کاتێکی دیکە و ئێستا زەمینەسازی کراوە بۆ ئەوەی ”لەم نزیکانە“ کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت.

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان پێش ناردنی پرۆژەیاسای چاکسازی، ھەوڵدەدەن لایەنە سیاسییەکان رێک بکەون لەسەری و دواتر لە پەرلەمان بخرێتتە دەنگدانەوە.

لیژنەکەی پەرلەمان لە سەرۆکی پێنج فراکسیۆنی پارتی، گۆڕان، یەکێتی، تورکمان و مەسیحییەکان پێک هاتووە و لێژنەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش لە سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرجەم ئەو وەزارەتانە پێکدێت، کە تایبەتمەندن بە پرۆژەیاسای چاکسازی.












باسنيوز
Top