هەسەدە وەڵامی هەڕەشەکانی ئەردۆغان دەداتەوە

هەسەدە وەڵامی هەڕەشەکانی ئەردۆغان دەداتەوە
هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) وەڵامی هەڕەشەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا دەداتەوە.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ماوەیەک هەڕەشەی لەشکرکێشی بۆ رۆژهەڵاتی رووباری فورات لە رۆژئاوای کوردستان دەکات.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان، مستەفا بالی، گوتەبێژی هەسەدە رایگەیاندووە، هیچ دوودڵی ناکەن لە وەڵامدانەوی سەربازیی هەر هێرشێکی سوپای تورکیا.

مستەفا باڵی هۆشداریشی داوە لەوە لە ئەگەری هەر هێرشێکی سوپای تورکیا، ”شەڕێکی فرەلایەن“ لە دژی تورکیا و بەرژەوەندییەکانی، هەڵدەگیرسێنن.

هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.












باسنيوز
Top