ئاگادارییه‌ك له كاره‌باى سلێمانییه‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5/10/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌باى سلێمانى ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگادارى دانیشتوانى به‌كره‌جۆ ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و ماڵانه‌ى ده‌كه‌ونه سه‌ر فیده‌رى 78 سبه‌ی یەکشه‌ممه 6/10/2019 پێوه‌رى زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت".
باس له‌وه‌ش كراوه، كه به‌هۆى به‌ستانى پێوه‌رى زیره‌كه‌وه، له كاتژمێر 8ى به‌یانى بۆ 5ى پێواره، كاره‌باى نیشتمانى و مۆلیده‌یان نابێت، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تیى گیانى تیمه‌كانى كاره‌با و هاووڵاتییان".
كاره‌باى سلێمانى داوا له دانیشتوانى به‌كره‌جۆ ده‌كات، هاوكاریى تیمه‌كانى به‌ستنى پێوه‌ره‌كه بن، بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كان به باشى به‌ڕێوه بچێت.
باسنيوز
