نێچیرڤان بارزانى: تێكدانى ئاسایش، دۆخه‌كه خراپتر ده‌كات
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
بە نیگەرانییەوە لە ڕووداو و توندوتیژییەکانى ئەم چەند ڕۆژەى بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکەى عێراق دەڕوانین. خۆپیشاندانى مەدەنى و ئاشتیانە، مافێکى دەستووریى پارێزراوە، بەڵام نابێت بۆ توندوتیژى و پێکدادان و نانەوەى پشێوى و ده‌رچوون له یاسا بگۆڕێت و هه‌ڕه‌شه له ئاسایشى گشتى و تێكدان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت بكات.
كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى عێراق له‌دایكبووى ڕۆژ نین، به‌ڵكوو زاده‌ى ڕه‌فتار و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانى ده‌یان ساڵى ڕابردووى حكوومه‌ته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عێراقن و هیچ حكوومه‌تێك ناتوانێت له شه‌و و ڕۆژێكدا چاره‌سه‌ریان بكات. به‌دیهێنانى خواست و داواكانى گه‌ل، هاوكارى و پشتگیریى هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كانى ده‌وێت. پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیرى و ئێستا و داهاتووى وڵات، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى هه‌مووانه و وریایى و داناییى هه‌مووانى پێویسته.
عێراق لە دۆخێکى ههستیاردایە کە پێویستى بە ئارامى و سەقامگیریى سیاسى و ئەمنى هەیە، ئاڵۆزى و تێکدانى ئاسایش و ده‌رچوونى ڕووداوه‌كان له كۆنترۆڵ، دۆخەکە خراپتر و دژوارتر دەکات، هیچ شتێک چارەسەر ناکات و هەموو گەلانى عێراق تیایدا زەرەمەند دەبن. داواکارین هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن، یاسا بپارێزن و به‌رژوه‌ندیى باڵاى وڵات ڕه‌چاو بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانى
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
4/10/2019
