چەند بڕیارێک لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بڵاو کرایەوە
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تێیدا رێنمایی نوێ تایبەت بەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە دەروازە سنوورییەکان راگیراون و بەهۆی نەبوونی بڕوانامەی (coc) خراپی کوالێتی و ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە هاوردەکراون و لە پشکنینی هاتوچۆ دەرنەچوون بڵاو کردەوە.
لە رێنماییەکەدا بڕیاردراوە بە درێژکردنەوەی ماوەی بڕوانامەی (coc) تا 1/11/2019 ، بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکار هاتووە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە دوای 1/7/2019، هاوردەکراون و لە پشکنین دەرنەچوون و لە خاڵە سنوورییەکان راگیراون لەسەر خاوەنی کۆمپانیا پێویستە ئەو ئۆتۆمبێلانە بگەڕێندرێتەوە بۆ ئەو شوێنەی کە لێی هاتووە.
پێشتر حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدابوو کە لە 1/7/2019ـەوە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی (لێدراو، چاککرا و ژێر ئاوکەوتوو) بۆ ناو هەرێمی کوردستان قەدەغە بکرێت.
باسنيوز
