سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات
لە دیدارەکەدا باڵیۆزی کەنەدا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سیستەمی فیدراڵی کەنەدا.
هاوکات ستایشی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە رۆڵی ژنان کرد لە دامەزراوەکانی حکوومەتدا.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و دۆخی ئاوارەکان و یارمەتیدانیان لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
باسنيوز
